Déjà-vu

دێژاڤوو
Definition: Déjà vu, (already seen") is the feeling that one has lived through the present situation before. Although some interpret déjà vu in a paranormal context, mainstream scientific approaches reject the explanation of déjà vu as "precognition" or "prophecy". It is an anomaly of memory whereby, despite the strong sense of recollection, the time, place, and practical context of the "previous" experience are uncertain or believed to be impossible. Two types of déjà vu are recognized: the pathological déjà vu usually associated with epilepsy or that which, when unusually prolonged or frequent, or associated with other symptoms such as hallucinations, may be an indicator of neurological or psychiatric illness, and the non-pathological type characteristic of healthy people, about two-thirds of whom have had déjà vu experiences. People who travel often or frequently watch films are more likely to experience déjà vu than others. Furthermore, people also tend to experience déjà vu more in fragile conditions or under high pressure, and research shows that the experience of déjà vu also decreases with age. Wikipedia
More: ڕێک بە واتای «پێشتر بینراوە»)، دیاردەی ھەستکردنێکی بەھێزە بەوەی کە ڕووداوێک یان ئەزموونێکی ئێستاکیی پێشتر بینراوە و لە ڕابردوودا ئەزموون کراوە، ئیدی ئەگەر بەڕاستی ڕوویدا بێت یان نە. دەروونناس ئێدوارد برادفۆرد تیتچنەر لە کتێبەکەیدا بەناوی A Textbook of Psychology کەلە ١٩٢٨دا نووسیوییەتی، ڕوونی دەکاتەوە کە دێژاڤوو ڕوو دەدات کاتێک کەسێک کە لەچاوترووکانێکدا، یان بەلاچاو تەنێک یان بارودۆخێکی بینووە پێش ئەوەی کە مێشک تەواو بووبێت لە درووستکردنی تێگەیشتنێکی تەواو وشیارانەی ئەزموونەکە. ئەو «نیمچە تێگەیشتنە» دەبێتە ھۆی دروستبوونی ھەستی ھەڵەی لەیەکچوون. توێژینەوەی زانستی ئەوە ڕەت دەکاتەوە کە دێژاڤوو «زانینی پێشینە» یان «پێشگوێی» بێت، بەڵکو وەک تێچکوونێک لە زەیندا لێکی دەداتەوە، کە وا دەکاتە ھەلوومەرجێکێ جیاواز درووست ببێت کەتێیدا کەسێک ھەست دەکات ئەزموونێک پێشتر موومارەسە کراوە. ئەم ڕوونکردنەوەیە پاڵپشتکراوە بەو ڕاستییەی کە ھەستی «وەبیرھێنانەوە» لەوکاتەدا گەلێک بەھێزە، بەڵام بارودۆخەکانی ئەزموونی «پێشوو» (کەی، لەکوێ، و چۆن ئەزموونی زووتر ڕوویدا) نادڵنیان یان باوەڕ وایە کە ئەستەم بێت. "دێژاڤوو" بە شێوەیەکی گشتی واتە "پێشتر بینراو"، دێژاڤوو وشەیەکی فەرەنسییە و بە مانای شتێک دێت کە پێشتر بیراوە، ئەوانەی ئەم حاڵەتەیان بەسەردا دێت بەم جۆرە وەصفی دەکەن "واتا شتێک ئیستا لەبەر چاوتە بۆ یەکەم جارە دەیبینیت و دڵنیایت پێشتر ئەم شتانەت نەبینیوە، بەڵام بە شێوەیەکی نا ئاسایی و نەخوازراو وا ھەست دەکەیت ئاشنایە لەبەر چاوت و پێشتر بینیووتە. بۆ نموونە تۆ سەردانی ئینگلتەرا دەکەیت و لەکاتی سەردانت بەناو شوێنە مێژوویەکاندا بۆ یەکەم جار! لەپڕدا ئەو ھەستەت بۆ درووست دەبێت کە ئەم وێنانە لەبەر چاوت دووبارەن و جارێکی تریش ئەم شوێنەت دیووە لەو شوێنە بوویت، بەڵام ھەرچی ھەوڵ ئەدەیت ناتوانیت بزانیت دووای ئەوە چی ڕوودەدات. لەگەڵ ساتەوەختی ھەوڵدانت بۆ زانینی وێنەی دوای ئەوەی لەبەر چاوتە دیاردەکە لە چاو ون دەبێت، یان لەگەڵ ھەندێک ھاوڕێکانت لە نیوەڕۆ خوانێکدا دانیشتوون و باسی بابەتێکی سیاسی سەردەمیانە دەکەن، لە پڕدا ئەو ھەستی دووبارە بینینە لە ناخت دا درووست دەبیت و وا ھەست دەکەیت کە پێشتر ھەمان کۆڕو ھەمان جۆری خواردن و بابەتی سیاسی باسکراوە لە نێوانتاندا و بۆ چەند چرکەیەک ئەگەیتە ئەو بڕوایەی کە ئەو دیدارو خوان و باسە دووبارەیە. دیاردەی دێژاڤوو تا ڕادەیەکی زۆر ئاڵۆزە و چەند بیروڕاو لێکدانەوەیەکی جیاوازی لەسەر وتراوە، (ئارپەر فانکھاوسەر) کە توێژەرێکی سویسرایییە پێشنیاری ئەوەی کرد کە لە ھەموو حاڵەتە «پێش وەخت ھاتووەکان» بە وردی بکۆڵرێتەوە تا بتوانن دیاردەی «بینینی پێش وەخت» وەک بەشێک لەو دیراسەیە ڕوون بکرێتەوە، واتە ھەموو جیاوازییە بچووک و وردەکان بە تەواوی دیراسە بکرێت. بە تێڕوانین لە پێشنیارەکەی فانکھاوسەر لە دوو نموونەکەی سەرەوە جگە لە "دێژا ڤوو(" دیاردەی "دێژا ڤیسێتێ" و دیاردەی "دێژا ڤوکو") یش بەدی دەکرێت واتە "سەردانکردنی پێش وەخت و ئەزموون کردنی پێش وەخت" نزیکەی ٧٠٪ ی خەڵکی جیھان دیاردەی «دێژا ڤوو»یان بەسەرھاتووە لە ناو ئەو ڕێژەیەشدا خەڵکی تەمەن ١٥ بۆ ٢٥ ساڵ زیاتر ئەو دیاردەیان لا دووبارە ئەبیێتەوە دێژاڤوو بە نزیکەیی پەیوەندی بە شێوازێک لە «پەرکەم»ی کاتی و دووباروە ھەیە، چونکە ئەو ماوەی تێدا ڕوودەدات کورتە وەک ئەوەی پێشتر لەسەر خەڵکی تاقی کراوە تۆمار کراوە. - بەپێی ھەندێک بیرووڕا دەڵێن پەیوەندی بە (خەیاڵ ڕۆشتنی کاتی و دڵە کووتەی کاتی) یەوە ھەیە، بەشێک لە خەڵکی بەدەست دڵە کوتە و گرژبوونی ماسولکەکانیانەوە دەناڵێنن، زۆربەی کاتەکانی ڕوودانی دێژاڤوو لەو دوو ساتەدا ڕوودەدات، لە یەکەم ساتی ئەزموونکردنی دیادەی «دێژاڤوو» ەوە تا ئێستا بەشێوەیەکی گشتی ئەوەندە کاریگەری نەرێنی لەسەر کەسەکە درووست نەکردووە یان لە بارێکدا جێی نەھێشتوە، کە پێویستی بە چارەسەری پزیشکی ھەبیت. - زۆر بارودۆخ دەستنیشان کراوون کە دەبنە ھۆکاری ڕوودانی دیاردەی «بینیی پێش وەخت» ھەندێک لە دەروون ناسان دەیگەڕێننەوە بۆ حەز و ئاواتی ئەو کەسانەی دیاردەکە تیایاندا ڕوو دەدات بۆ ئەو شتەی لەبەر چاویاندا دووبارە بووەتەوە، بەڵام ئەم بۆچوونە تا ڕادەیەک لاوازە چونکە ھەندێک جار حاڵەتەکە کارەساتبارە و کەسیش حەز و ئاواتی لە ڕووداوی کارەساتبار نییە. - ھەندێکی تر لە دەروون ناسان پێیان وایە بە ھەڵە پێکگەیشتنی گەیەنەرەکانی مێشکی مرۆڤ ئەو حاڵەتە درووست دەکات و وەک ھەڵەیەک لە نێوان ڕابردوو داھاتووی ڕووداوەکاندا دەکەوێتەبەرچاوی کەسەکە، یاخود ھەڵگرتنی زانیارییەکان لە (long-term memory,short -term memory) - وە بیروڕایەکی تریش ھەیە پێی وایە کە ئەم دیاردەیە لە ڕووداوە ئەزموونکراوەکانەوە سەرچاوەی گرتووەو لە ئەنجامی کەڵەکەبوون (stress) و فشاری بارودۆخە جیاوازەکانەوە ڕوودەدات. - دوا بیرووڕا لەسەر بابەتی دێژڤوو بیروڕایەکی لاواز و دوور لە بنەما زانستییەکانە "بە پێی ڕێزبەندییەکەی‌" تاڕادەیەک لاوازە پێی وایە کە لە ناو مێشکی مرۆڤدا داھاتوی تێدایە وەک چۆن ڕابردووی ئەزمونکراوی تیایە لە ئەنجامی پێکدادانی ھەڵەی گەیەنەرەکانی مێشک ھەندێک جار وێنە و ڕووداوی داھاتوو دەکەوێتە بەر چاومان. ئەوەی پرسیارانەی تێبینیمان کرد و وەڵامەکانیمان دەست نەکەوت ئەوەیە: بۆچی ئەو دیاردەیەمان نەبینی ھەتا بە شێوە کردارییەکەی سەردانی شوێنەکەمان نەکردبوو یان لە گەڵ ھاوڕێکانماندا دانەنیشتبووین؟ بۆچی ئەو ڕووداوانەمان نەدەھاتە پێش چاو؟ بۆچی ئەبێت لەگەڵ کاتی سەردان و دانیشتنەکەدا ئەو دیاردەیە ڕووبدات؟ بۆچی ئێمە بیرمان نایەتەوە کەی ئەو شتەمان دیووە؟ سەرچاوە: ویکیپیدیا
Images:
Share:       Copy
Back Home