ptolemy

بەتڵیمۆس
Definition: Claudius Ptolemy was a mathematician, astronomer, natural philosopher, geographer and astrologer who wrote several scientific treatises, three of which were of importance to later Byzantine, Islamic and Western European science. Wikipedia
More: کلاودیۆس بەتڵیمۆس نووسەرێکی یۆنانی-میسری بوو لە شاری ئەسکەندەرییەی میسر کە بیرکاریزان و گەردوونناس و جوگرافیاناس و ئەستێرەناس بووە. لە یەکێک لە پارێزگاکانی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی کە ئەسکەندەرییە بوو ژیانی بەسەر بردووە و بە زمانی یۆنانی (کۆین) شتی نووسیوە و ڕەگەزنامەی هاوڵاتی بوونی لە ڕۆمانی بەدەست هێناوە. بە زۆری ناوبانگی دەرکردووە بەهۆی تێڕوانینە جیاوازەکەی بۆ گەردوون و زەوی کە پێی وابووە هەسارەی زەوی دەکەوێتە ناوەڕاستی گەردوونەوە، کە ئەمەش ناسراوە بە سیستەمی بەتڵیمۆسی (Ptolemaic system).[١] زۆر شت دەربارەی ژیانی نەزانراوە تەنها ئەوە نەبێت کە لە نووسینەکانیەوە ماوەتەوە. یەکەم بەرهەمی لەسەر گەردوونناسی بریتی بوو لە کتێبی ماجستی (Almagest) کە لە نزیکەی ساڵی ١٥٠ز تەواو بووە و بریتییە لە چەند ڕاپۆرتێکی زانستی گەردوونی کە بەتڵیمۆس لەو چارەکە سەدەیەی پێشوودا بە دەستی هێناون.
Images:
Share:       Copy
Back Home