statins

ستاتین
Definition: Statins are a group of medicines that can help lower the level of low-density lipoprotein (LDL) cholesterol in the blood. LDL cholesterol is often referred to as "bad cholesterol", and statins reduce the production of it inside the liver. Source: NHS
More: لە رابردوو دەرمانی کاریگەر نەبوو بۆ چارەسەری بەرزی چەوری خوێن ، سێ دەیە بەر لە ئێستا دەرمانێکی زۆر کاریگەر دۆزرایەوە کە بە ستاتین (Statins) دەناسرێت ، دەرکەوت، کە ئه‌و ده‌رمانه‌ کاریگەری زۆره‌و رێژەی چەوری بە رێژەیەکی زۆر بەرچاو کەمدەکاتەوە و ئەو کەسانەی بەکاریدەھێنن بە رێژەیەکی زۆر بەرچاو له‌ جەلتەی دڵ و مێشک دووریان ده‌خاته‌وه‌. 10-ھەموو جۆرەکانی ستاتین لە کوردستان ھەیە و ئەوانەی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بەکاردەھێنرێت بریتین لە سیمڤاستاتین ، ئەتۆرڤاستاتین و رۆزوڤاستاتین، مەرج نیە نەخۆش جۆری گران و براندی ئەو دەرمانانە بەکاربھێنێت چونکە ئه‌و ده‌رمانانه‌ی به‌ هه‌رزانیش ده‌ست ده‌كه‌ون ھەمان کاریگەریان ھەیە، ته‌نیا هێنده‌ هه‌یه‌ دەبێت ئەو دەرمانە بە شێوەیەکی بەردەوام بەکاربھێنرێت ، چونكه‌ ھەر کاتێک نەخۆش ئەو دەرمانە ڕابگرێت دوای چەند رۆژێکی کەم هه‌مدیس چەوریه‌كه‌ی بەرز دەبێتەوە ، بۆیە لە زۆربەی حالەتەکان نەخۆش دەبێت ئەو چارەسەریە بە درێژایی ژیانی وەربگرێت. وا باشە کە ستاتین پێش کاتی خەوتن بەکاربھێنرێت. 11- لێکۆلینەوەکان ئه‌وه‌ دەردەخەن، کە ستاتین بە شێوەیەگی گشتی دەرمانێکی سەلامەتە‌ ، بەلام پزیشکی پسپۆر دەبێت بریار بدات کەی ئەو دەرمانە و بەچی برێک بەکارده‌ھێنرێت ، نابێت ئه‌وه‌ فه‌رامۆش بكرێت، كه‌ پێش بەکارھێنانی ئەو دەرمانە دەبێت پشکنینی خوێنی جگەر بۆ نەخۆش بکریت . ژمارەیەکی زۆر کەم لەو کەسانەی ئەو دەرمانە وەردەگرن ئەگەری ئەوە ھەیە تووشی ھەوکردنی ماسوولکەکان ببن ، بۆیە ئەو کەسانەی ستاتین وەردەگرن ئەگەر هه‌ستیان بە ئازاری ماسوولکەکانیان كرد ، پێویسته‌ ئاگاداری دکتۆره‌كه‌یان بکەنەوە . له‌ هه‌موو حاله‌ته‌كاندا ئەو دەرمانە نابێت بۆ ژنانی دووگیان بەکاربھێنرێت. 12-لە کاتێکدا دەرمانی ستاتین كاریگه‌ری زۆره‌ بۆ کەمکردنەوەی جۆری چەوری خراپ (LDL)، بەلام هه‌مان ئەو کاریگەریەی نیه‌ بۆ چەوری ژێرپێسته‌(Triglycerides) ، بۆیە ئەو کەسانەی چەوری ژێر پیستەیان زۆر بەرزە ، باشتر وایه‌ دەرمانی فایبرێت (Fibrates) بەکاربھێنن، هاوكات ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین، كه‌ بەکارھێنانی ستاتین و فایبرێت له‌یه‌ك كاتدا ئەگەری ھەوکردنی ماسولکەکان زۆر زیاتر دەکات ، بۆیە ده‌بێت ئەم نەخۆشانە لە لایەن دکتۆری تایبه‌تمه‌نده‌وه‌ به‌وردی چاودێری بکرێن. دکتۆر عارف گۆران پسپۆر و ڕاوێژکاری ھەناو لەندەن
Images:
Share:       Copy
Back Home